بەرنامەکانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ / ٣ / ٢٠٢٣ ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری ڕاپۆرتێکی تایبەتمان هەیە دەربارەی بەڕێوەچونی پێنجهەمین دیداری شیعری کوردی لە یۆتۆبۆری جەند گفتوگۆیەکی ڕادیۆی لەگەڵ شاعیرانی بەشداربوی دیدارەکە خاتو سروە عوسمان ، گۆران مەریوانی و چەند و میوانێکی دیدارەکە ، هەروەها لە گۆشەی بەسەرکردنەوەدا ئەمجارە لە شاری یۆتۆبۆریە لەگەڵ مامۆستا خاتو ( خۆشی ڕەفعەت ) سەبارەت بە کارو پیشەی مامۆستای و یارمەتی دانیان بۆ کوردانی دانیشتوی شاری یۆتۆبۆری بەو هیوایەی کە بەرنامەیەکی بەسود و جێگای ڕەزامەندی هەمو بیسەرانی ڕادیۆکەمان بێت لەهەر جێگاو شوێنێکن و گوێبیستی بەرنامەکانمان
بۆ گوێگرتن لە ڕادیۆ دەتوانن گۆێبیستی بەرنامەکانمان بن لە شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری هەمو ڕۆژانی شەممە لە کاتژمێر 10:00 بۆ 12:00 بەکاتی ئەوروپا:12:00بۆ 14:00 بەکاتی کوردستان
لەسەر شەپۆلی
FM : 102,6
www.gnf.nu
APP : Radio Garden
Fb : ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
لەگەڵ ڕێز و پێزانینی بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
34