بەرنامەکانی ڕۆژی شەممە ٢ / ٩ /٢٠٢٣ ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری و لە بەرنامەی بەسەرکردنەوەی ڕادیۆی ئەم هەفتەیەماندا لە شاری یۆتۆبۆریەوەگفتوگۆیەکی ڕادیۆیمان ئەبێت لەگەڵ برا و هاوڕێمان بەڕێز ( دکتۆر فەریدی مورادی) وەک کەسێکی چالاک لە نەخۆشخانەکانی شاری یۆتۆبۆری و یارمەتیدان و هاوکاری کوردانی تاراوگە لەو بوارەی کار ئەکات و هەمان کاتیش وەک توێژەرێک لە بواری چەکی کیمیایی ئاسەوارەکانی بەرامبەر بەرکەوتوانی و هەندێ بواری پزیشکی تر کە بەڕێزی کاری تێدا ئەکات و سەرقاڵیەتی بەو هیوایەی کە بەرنامەیەکی بەسود و جێگای ڕەزامەندی هەمو بیسەرانی ڕادیۆکەمان بێت لەهەر جێگاو شوێنێکن و گوێبیستی بەرنامەکانمان
بۆ گوێگرتن لە ڕادیۆ دەتوانن گۆێبیستی بەرنامەکانمان بن لە شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری هەمو ڕۆژانی شەممە لە کاتژمێر 10:00 بۆ 12:00 بەکاتی ئەوروپا : 00 :11بۆ 13:00 بەکاتی کوردستان
لەسەر شەپۆلی
FM : 102,6
www.gnf.nu
APP : Radio Garden
Fb : ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
لەگەڵ ڕێز و پێزانینی بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
55