لە بەرنامەکانی ڕۆژی شەممە ٣ / ٢ / ٢٠٢٤ ی ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری و لە بەرنامەی بەسەرکردنەوەی ئەم هەفتەیەماندا لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سویدەوە گفتوگۆیەکی ڕادیۆیمان ئەبێت لەگەڵ برا و هاوڕێمان بەڕێز ( کاک خەبات عەلی عبدالرحیم ) وەک دەرچوی بەشی توێژینەوەی کۆمەڵ ناسی و بەڕێوەبەری دەوڵەت لە ڕوی کۆمەڵایەتی و یاسایی لە زانکۆی ستۆکهۆڵم و هەروەها وەک فەرمانبەر لە دائرەی کاری سوید و لەهەمان کاتیشدا لە ڕێگای نوسین و چالاکیەکانیەوە هەمو کات لەگەڵ هەمو خۆشی ناخۆشیەکی نەتەوەکەیدا قسە و نوسینی خۆی و بەشداری بەرچاوی هەبوە لە زۆربەی ئەو چالاکیانەی کە کوردانی تاراوگە ئەنجامیان داون بەو هیوایەی کە بەرنامەیەکی بەسود و جێگای ڕەزامەندی هەمو بیسەرانی ڕادیۆکەمان بێت لەهەر جێگاو شوێنێکن و گوێبیستی بەرنامەکانمان
بۆ گوێگرتن لە ڕادیۆ دەتوانن گۆێبیستی بەرنامەکانمان بن لە شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری هەمو ڕۆژانی شەممە لە کاتژمێر 10:00 بۆ 12:00 بەکاتی ئەوروپا : 00 : 12 بۆ 00 : 14 بەکاتی کوردستان
لەسەر شەپۆلی
FM : 102,6
www.gnf.nu
APP : Radio Garden
Fb : ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
لەگەڵ ڕێز و پێزانینی بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
51