بەرنامەکانی ڕۆژی شەممە ٢٨ /١ / ٢٠٢٣ ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری بەردەوامین لەگەڵتان دوای پشوەکانی ساڵی تازە و بۆ دەستپێکی بەرنامەکانمان لە ڕادیۆی کوردییەوە جارێکی تر دێیینەوە خزمەت بیسەرانی ڕادیۆکەمان بۆ پێشکەش کردنی بەرنامەکانمان وەک خزمەتکردنێکی بەردەوام بە کوردانی تاراوگەو نیشتەجێی وڵاتانی ئەوروپاو هەمو ئەوجێگایانەی کوردی تێدایە . ڕادیۆی کوردی ئەو دەنگەیە کە بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە لە شاری یۆتۆبۆری بەردەوامی هەیە بەناوی ( دیالۆگ و کوردیە )وە لە خزمەت بیسەرانی دایە و بەرنامەکانی ڕادیۆ زیاتر هەوڵدانە بۆ گەیاندن و زیندو کردنەوەو بەسەرکردنەوەو دەوڵەمەند کردنی ژێرخانی کلتوری نەتەوەیی و هونەر و ئەدەب و مێژوی کوردە و دور لە هەمو ئایدۆلۆجیاو بیروبۆچونێکی سیاسیە . لەگەڵ ڕێز و پێزانینی بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
25