بەرنامەکانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ / ٥ / ٢٠٢٣ ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
تایبەت ئەبێ بە یادی ٥٧ هەمین ساڵڕۆژی تیپی مۆسیقای سلێمانی هەر بۆ ئەم یادەش گفتوگۆی ڕادیۆیمان ئەبێت لەگەڵ زرای بەڕێز کاک وشیار ئەحمەد وەک سکرتێر و دەستەی بەڕێوەبەری تیپ کە لە سلێمانیەوە لەگەڵماندایە دەربارەی مێژوی تیپ و کاروچالاکیەکانی بەشی دوهەمی بەرنامەکانیشمان تایبەتە بە ڕۆژی دایک کە لە وڵاتی سوید ئەو یادە بەرز ڕائەگێڕن و ئێمەش بۆ ئەو یادە چەند بابەتێکمان ئامادە کردوە .
بەو هیوایەی کە بەرنامەیەکی بەسود بێ و جێگای ڕەزامەندی هەمو بیسەرانی ڕادیۆکەمان بێت لەهەر جێگاو شوێنێکن و گوێبیستی بەرنامەکانمان
بۆ گوێگرتن لە ڕادیۆ دەتوانن گۆێبیستی بەرنامەکانمان بن لە شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری هەمو ڕۆژانی شەممە لە کاتژمێر 10:00 بۆ12:00 بەکاتی ئەوروپا:11:00بۆ 13:00 بەکاتی کوردستان
لەسەر شەپۆلی
FM : 102,6
www.gnf.nu
APP : Radio Garden
Fb : ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
لەگەڵ ڕێز و پێزانینی بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری