بەرنامەکانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ / ٦ / ٢٠٢٣ ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
تایبەت ئەبێ بە یادی ٦٠هەمین ساڵیادی شەهیدانی ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ لە سلێمانی شارەکانی تری کوردستان هەر بۆ ئەم یادە چەند بابەتێکمان ئەبێ لەسەر ئەم ڕوداوەو ئەپرسین دوای تێپەڕبونی ٦٠ ساڵ بەسەر ئەو ڕوداوەدا ئایا ئەو کارەساتانەی لە دوای ئەو ڕوداوەوە ڕوی داوەو بون بە مێژو بۆ نەتەوەکەمان سەرکردایەتی و دەسەڵاتی کوردی توانیویەتی سود لەو مێژوانە وەربگرێ و بیکات بە مێژویەک تا نەوەکانی داهاتوی کورد ئەو مێژوانە بە بەرزی بهێڵنەوەو لە یادی نەکەن ؟
بۆ قسە کردن لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆیەکی ڕادیۆیمان ئەبێت لەگەڵ برای بەڕێز و نەوەی شەهید نامیق ئاغا کاک ( ئاوات نامیق ئاغا ) ڕوی پرسیارمان ئەکەینە بەڕێزی ، هەروەها لە بەشی دوهەمی بەرنامەکانمان و لە گۆشەی بەسەرکردنەوەدا ئەچینە لای شاعیری هەست ناسک و جوان برای بەڕێزمان کاک ( ئەحمەد محمەد ) کە ئێستا بەسەردانێک لە وڵاتی سویدە .
بەو هیوایەی کە بەرنامەیەکی بەسود بێ و جێگای ڕەزامەندی هەمو بیسەرانی ڕادیۆکەمان بێت لەهەر جێگاو شوێنێکن و گوێبیستی بەرنامەکانمان
بۆ گوێگرتن لە ڕادیۆ دەتوانن گۆێبیستی بەرنامەکانمان بن لە شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری هەمو ڕۆژانی شەممە لە کاتژمێر 10:00 بۆ12:00 بەکاتی ئەوروپا:11:00بۆ 13:00 بەکاتی کوردستان
لەسەر شەپۆلی
FM : 102,6
www.gnf.nu
APP : Radio Garden
Fb : ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
لەگەڵ ڕێز و پێزانینی بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
55