بەرنامەکانی ڕۆژی شەممە ١٧ / ٦ / ٢٠٢٣
ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری
دوایین بەرنامەی وەرزی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ کە دوای پشوی هاوینە و لە وەرزی دوهەمی ساڵدا بەردەوامیمان ئەبێت ، بەو هیوایەی کە بەرنامەکانی ئەم وەرزەمان جێگای ڕەزامەندی هەمو بیسەرانی خۆشەویستی ڕادیۆکەمان بو بێت و توانی بێتمان خزمەتێکی بچوک بە بیسەران و گوێگرانمان کردبێ لە تاراوگە و دورە نیشتمان ، بۆیە دواکاریین هەر پێشنیار و بۆچونێکتان هەیە بۆ ڕادیۆ ئاگادارمان بکەنەوە بۆ باشتر و زیاتر خزمەت کردنی تاکی کورد ، لەگەڵ ڕێز و خۆشەوستی بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی کوردی لە شاری یۆتۆبۆری.