Home » دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

by admin

دەربارەی ڕادیۆی کوردی لە یۆتۆبۆری

ڕادێوێی کوردی

یەکەم بەرنامە و دەستپێکی ڕادێوی کوردی لە شاری یوتوبوری وەک بەردەوامیەک بۆ دەنگی کوردو وەک ڕادێوییەک کە هەفتانە بەرنامەی خۆی بگەیەنێتە گوێی بیسەرانی لە شاری یوتوبوری و دەوروبەری کە مێژوییەکی باشی بۆ خۆی تۆمار کردوە لە خزمەتکردن بۆئەو ڕەوەندە کوردییەی کە لە شاری یوتوبوری و دەوروبەری نیشتەجێن و لە هەمان کاتیشدا لە ڕێگای تۆڕی ئینتەرنیت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زیاتر ئەو دەنگە ئەگاتە دورترین جێگا ، بۆیە ڕادێۆ بوە بە بەشێک لە بەرنامەی زۆرێک لەو کوردانەی کە گوێبستی بەرنامەو دەنگێکی کوردییە لە ڕێگای دەزگای ڕادیوکەیەوە چ لە ناو ئوتومبیلەکەی یان لە ماڵەوە یان لە شوێنی کارەکەی کە لە ڕۆژانی شەممەدا ڕاهاتون ئەویش بەو مێژوەی شاری یوتوبوری کە هەیبوە لە بواری میدیای و ڕادیۆیی دا ،ڕادیۆی کوردیش ئەمجارە لە دوای جەندین ڕادیۆی تری کوردی درێژە ئەدات بەو دەنگەو ئەیەوێت خزمەتێک بە کوردانی دانیشتوی شاری یوتوبوری و دەوروبەری و هەمو ئەو بیسەرانەی کە گوێ بیستی بەرنامەکانمان لە ڕێگای تۆڕە میدیای ئەلکترۆنیەکانەوە گوێبستی بەرنامەکانمان بون و ئەبن ، ڕادیۆی کوردی ئەمجارە جیا لە جارانو ڕادیۆکانی تر هەوڵ ئەدات زیاتر گرنگی بدات بە بوارەکانی کلتوری و ئەدەبی و هونەری وڕۆشنبیری و پەروەدەی و میدیای و زانیاری گشتی هەمە جۆرە برەو بدات بە بەرنامەکانی و لە هەمان کاتیشدا گرنگی تەواو بدەین بە هزری نەتەوەیی و گەشەپێدانی بۆ نەوەی داهاتومان ، ئامادەیی میدیایمان هەبێ لە بۆنە نەتەوەییەکاندا و لە هەمان کاتیشدا گرنگی زۆر ئەدەین بۆ پەیوەندی هەمیشەی بە ناوەوەی کوردستان و بەستنەوەی بە دەرەوەی کوردستان ئەویش لە ڕێگای کاری هاوبەشی میدیای و کەلەپوری لەگەڵ ڕادیۆکانی دەرەوەی وڵات و ناوەوەی کوردستان ئەویش بە گوێرەی ئەو تواناو پەیوەندیانەی لەبەر دەستدا بێت ئەویش لە ڕێگای کۆمەڵە کلتوریی و هونەرییە چالاکانەی دەرەوەو و ناوەوەی کوردستان ، هەر بۆ ئەم مەبەستە یەکەم هەنگاو پێش دەست پێکردنی بەرنامەکانی ڕادیۆی کوردی لەگەل ئەنیستیتۆی کەلەپوری کوردی لە کوردستان لە پرۆژەیەکی هاوبەشی کارکردندا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ هاریکاری یەکتر کردن و زیاتر ناساندنی کارو چالاکی کەلەپوری و کلتوری ئەنیستیتۆ و زیاتر ئاشنا بون بە کارە دیکۆمینتاری و هونەرە ڕەسەنەکانی نەتەوەکەمان بدەین ، ئێمەش لە خزمەت هەمو بیسەرانی ڕادیۆکەمان بین ، بۆیە ئێمەش باش و بەرنامەی بە سود لە خزمەت هەمو ئێوەی بەڕێزدا بین تا ئەو شوێنەی بتوانین و بواری ژیان و کات بوارمان بدات ئێمە بەردەوام ئەبین لەگەڵتان بۆیە ئەڵێن چاوەڕێمان بن و گوێبیستی بەرنامەکانمان بن و بێبەشیشمان مەکەن لە سەرنج و پێشنیارە بە سودەکانتان بۆ دەوڵەمەند کردنی بەرنامەکانمان چونکە بەرنامەکانی ئێمە بۆئێوە و ئێوەش بیسەرو دڵسۆزانی ڕادیۆکەمانن ،، خۆشەویستیمان قبوڵ بکەن وەک میوانێکی ماڵەکانتان و هاوڕێیەکی تەنیای خۆتان قبوڵمان بکەن شادی و بەختەوەریتان  هیوای ئێمەیە  هەر شاد بن.

 

 ڕادیۆی کوردی لە شاری یوتوبوری

ڕادیۆی کوردی دەنگێکی کوردیەو گرنگی ئەدات بە بوارەکانی کلتوری، ڕۆشنبیری،  ئەدەبی، هونەری، کۆمەڵایەتی و چەند بوارێکی تر.

ڕادیۆی کوردی ( کارئەکات…. لەسەر ئەرشیفی کۆن و نوێ …. گەشەپێدان و هێشتنەوەی کلتوری نەتەوەی کورد بەمەبەستی پاراستن و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوی

ڕادیۆی کوردی

هەوڵ ئەدات بۆپارێزگاری کردن لە کلتوروهونەری ڕەسەن و فەرهەنگی کوردی لە شێوەی دەزگایەک و ببێتە سەرچاوەیەکی نەتەوەیی بۆ گەشەپێدانی فەرهەنگی کوردی و گرنگیدان بە ئەرشیفی دەنگی. لێکۆڵینەوە، خستنە ڕووی تازەترین چاپەمەنی و بڵاوکراوەکان، گرنگیدان بە بەرهەمە کۆن و تازەکان بەشەکانی تری هونەر لە شانۆ ، هونەری شێوەکاری، کۆنسیرت و ڤیستڤاڵە کوردیەکان، کۆڕ وسیمیناری هونەری و ڕۆشنبیری و ئەدەبی.

ڕادیۆی کوردی

ڕادێوێیەکی گشتگیرە و لە بوارەکانی زانیارییە گشتیەکانی پەیوەند ،، بە بازاڕی کاروپیشە،  بیمەی کۆمەڵایەتیەکان، بواری دەرونی و توێژینەوەی زانستی و پەروەردەو خوێندن، بواری  زمانەوانی و وەرگێڕان .

ڕادیۆی کوردی

گرنگی دان بە توندوتۆڵ کردنی پەیوەندی ڕەوەندی کوردیی  تاراوگە بە نیشتمانەوە ،،، کارئەکات بۆ گرێدانی پەیوەندی لە بوارە میدیاییەکانی  کوردی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ ڕادێو کوردییەکانی تر چ لە دەرەوەی کوردستان و ناوەوەی کوردستان. هاریکاری کردن لە کۆمەڵە کلتوری وکەلەپوریە کوردیەکان لە ناوەوەو دەروەی کوردستان.

 

 

کەناڵی یوتوبی ڕادیۆی کوردی

پەخشی ڕاستەوخۆ

ڕادیۆی کوردی هەموو ڕۆژانی شەممە

کاتژمێر 10:00 بۆ 12:00 بە کاتی ئەوروپا بەرنامەکانی لە شاری یۆتۆبۆری سوید پەخش دەکاتەوە.

بۆ بیستنی ڕاستەوخۆی بەرنامەکان لە کاتی دیاریکراودا کلیکی ئێرەوە بکە…

پەیجی فەیسبووکی ڕادیۆی کوردی

Copyright © 2023, All Rights Reserved.Radiokurdi.se